بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە مسکۆ لە گەڵ ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەردۆغان لەو کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی دوای ئەو دیدارە لە گەڵ هاوتای ڕووسیی خۆی وتی: پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و مسکۆ پێشکەوتنی بەرچاوی بووە و ئەوە بابەتە کاریگەری ئیجابی هەیە لە سەر سەقامگیریی ناوچە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی: بەڕێوەچوونی دانیشتنە سێ قۆڵییەکانی (تورکیا، ڕووسیا و ئێران) لە سووچی، ئەنقەرە و تاران سەرنجی کۆمەڵگای جیهانیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و چاوەروانی دەکرێت کە ئەو دانیشتنانە لە قۆناغەکانی داهاتوودا کاراتر و بە سوودتر بێت.
Your Comment